خەمیس خەنجەر لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم دووردەخرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وەڵامی سكاڵایەكی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزمی دایەوە لە بارەی لابردنی وەك سەرۆكی هاوپەیمانییەكەی و ڕاگەیاندووە، موسەنا عەبدولسەمەد سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزمە نەك خەمیس خەنجەر.

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە 9_1_2022 بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی خەمیس خەنجەر لە سەرۆكایەتی هاوپەیمانیی عەزم، لە جێگەكەی موسەنا عەبدولسەمەد سامەڕائی دانرا، بەڵام خەمیس خەنجەر لە دادگای باڵای عێراق تانەی لەو بڕیارەدا.

دادگای باڵای عێراق سكاڵاكەی ڕەتكردەوە و ئەو بڕیارەی كۆمسیۆنی بە بڕیاری كۆتایی وەرگرت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک