گرژی و ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق روویدا

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ، گرژی و ئاڵۆزی و پێکدادان لەنێوان ژمارەیەک خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا روویداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، شەڕ و پێکدادان لە بەشێک لە ناوچەکانی بەغدای پایتەختی عێراق لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە کە بووەتەهۆی برینداربوونی ٣٧ کەسی مەدەنی و چەند لایەنێکی هێزە ئەمنییەکان.

باس لەوەش کراوە، زۆربەی برینداران لە چینی کەسانی مەدەنیدا بوون کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی دار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، لە بەرامبەریشدا خۆپیشاندەران بەردیان هاویشتووە و چەند لایەنێکی هێزە ئەمنییەکان بریندابوون.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان لەسەر پردی جمهوریە لە ناوەڕاستی بەغدا رژاند و رێگریان لە خۆپیشاندەران کرد بە پردی شوهەدائدا تێپەڕن.

ئەمڕۆ، لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە نۆ پارێزگای باشوری عێراق بە هەزاران خۆپیشاندەر دژی گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و سنوردارکردنی دەسەڵاتی میلیشیا چەکبەدەستەکان لە عێراق رژانە گۆڕەپانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا