پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری کوژراو و بریندارانی ئاهەنگ و یارییە ئاگرینەکانی شەوی رابردووی سەری ساڵی نوێی 2021ی بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە کاتی ئاهەنگگێڕان لە بەغدای پایتەخت کەسێک بە گولـلە کوژراوە و ٢٥ کەسی دیکەش بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون و حەوت کەسیش بەهۆی گولـلەوە برینداربوون.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵانە لەسەرانسەری جیهاندا لەکاتی نزیکبوونەوەی دوا ساتەکانی ساڵ و هاتنەپێشەوە ساڵی نوێ، بۆنە تایبەتەكان ئاهەنگی خۆشی دەێڕدرێت و هەندێك جاریش لەو مەراسیمە تایبەتانەدە بەدەیان هاوڵاتی دەبنەقوربانی.