كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق سەقامگیری بەدیناهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عێراق وڵاتە نە دەتوانێت بەرژەوەندییەكانی خۆی و سەروەری خۆی بپارێزێت نە دەتوانێت لەو قەیرانانەی كە هەیە دەربازی ببێت، كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكاش نازاندرێت رەوشی عێراق چی لێدێت.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەشێكە لەپلانی ئیدارەی جۆبایدن چ لە عێراق و چ لە ئەفغانستان، هەرچەندە دوو وڵاتی جیاواز و دوو جیۆپۆڵەتیكی جیاواز و دوو پلانی جیاوازە بە نیسبەت ئەمریكییەكانەوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەوەی هەیە بە بوونی هێزەكانی ئەمریكاش لە عێراق ئاسایش و ئارامی بوونی نەبووە، ئەی دوای كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا چۆن دەبێت؟

وتیشی: لە ماوەكانی رابردوو عێراق نەیتوانی لەو فشارە دەرەكییانەی كە هەن بەتایبەتی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا بێلایەن بێت و سەروەری خۆی بپارێزێت، بەهۆی بەردەوام بوونی كێشە ناوخۆییەكان و بوونی شەڕ لە وڵاتدا، وەكو شەڕی پاشماوەكانی سەددام و قاعیدە و داعش و شەڕی تائیفی، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق بەهۆی بوونی گەندەڵییەكی زۆر عێراق نەیتوانی سیاسەت و ستراتیجی خۆی دیاریبكات و لەسەر قاچی خۆی بووەستێت.

باسی لەوەشكرد، دوای كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق چاوەڕوان ناكرێت رەوشی ئەم وڵاتە لەوەی ئێستا هەیە باشترببێت، وە لەو گۆڕانكارییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق نەیتوانیوە بەرژەوەندی خۆی لەسەروو هەمووبەرژەوەندییەكانی دیكەوە دابنێت، بەهۆی لاوازی لە پارێزگاری كردن لەسەرەوەری خۆی، وەك دەبینین رۆژانە دەست تێوەردان دەكرێت، ئۆپەراسیۆنی وڵاتان ئەنجام دەدرێت.

روونیشیكردەوە، لەلایەكی دیكەش بەهۆی بەردەوام بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانە و نێردەی وڵاتان و هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش متمانەی لە دەستداوە، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەش عێراق ناتوانێت نەخشەی سیاسی خۆی بگۆڕێت و لەو قەیرانانەی تێی كەوتووە دەربچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا