بودجەی 2020ی گەشتە پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە 21/9/2020 پرۆژەیاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: سبەی کۆبونەوەی لیژنەی داراییمان هەیە چاوەروان دەکەین پەرلەمان پرۆژەکەمان  بۆ بنێرێت

بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، دەکرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2020 بکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دووشەممەی رابردوو 14ـی ئەیلوولی 2020، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ـی پەسەندکرد، لە کاتێکدا پرۆژەیاساکە دەبوایە لە کۆتایی ساڵی 2019 پەسەندبکرایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا