عێراق لەرێگەی هێزی ئاسمانییەوە رووبەڕووی پاشماوەكانی داعش دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند، سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانی بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لەباكووری ڕۆژئاوای  عێراق  دەستپێكردووەو ئامانجی سەرەكیش  بۆ پاكردنەوەی ئەو ناوچانەیە كە پاشماوەكانی داعش تێدا وەك  هەڕەشەی ئەمنی دادەنرێن.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕاشیگەیاندووە،  ئۆپراسیۆنەی سوپای عێراق  لە 10 میحوەرەوە چالاكیان دەبێت و زیاتریش  گرنگی  بە ناوچەكانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین و جەزیرە لە ئەنبار دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە،  ئۆپراسیۆنەكەی سوپای عێراق بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا