ئەدهەم جومعە: پێكهێنانی هێزی حەشدی كوردی لەئەنجامی دەیان كۆبوونەوە بڕیاری لێدراوە

پۆڵتیك پرێس
ئەدهەم جومعە دەڵێت: پێكهێنانی حەشدی كوردی لەئەنجامی دەیان دانیشتن لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی بڕیاری لەسەر دراوە، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبیانووی پاراستنی گوندەكانی قەزای دوبز لەخۆرئاوای پارێزگای كەركوك سەركردەكانی حەشدی شەعبی لەو سنوورە هێزێكی چەكداریان لەهاووڵاتیانی كوردی سنوورەكە ڕاگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاند، لەوەڵامی بەدوداچوونەكانی ئێمەدا، دەستەی حەشدی دووپاتیكردەوە، كە هیچ هێزێكی سەر بەحەشدی شەعبی بۆ كوردستانیانی دەرەوە ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت.

لەو بارەوە ئەدهەم جومعە، ڕێكخەرو پێكهێنەری حەشدی كوردی بە پوڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، پێكهێنانی هێزێكی كوردی لەچوارچێوەی هێزەكانی حەشدی شەعبیدا لەئەنجامی دەیان دانیشت و كۆبوونەوەو ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەگەڵ سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی بڕیاری دروستكردنی لەسەر دراوە.

ئەو راشیگەیاند، ئاگاداری ئەو ڕاگەیاندراوە نین، كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بابەتی هێزە كوردییەكەی حەشد بڵاویكردووەتەوە، چونكە تا ئێستا لەپێگەكانی حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی ڕەسمی بڵاونەكراوەتەوە.

رۆژی یەك شەممە 13ی كانوونی دووەم وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی دروستكردنی هێزێكی حەشدی شەعبی كوردی لە كەركوك بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی رۆژی شەممە پێكهێنانی ئەو هێزە بەشێوەیەكی فەرمی راگەیەنرا.

هێزەكە لەگوندی چەخماخەی دوبز لەخۆرئاوای پارێزگای كەركوك لێپرسراوانی حەشدی شەعبی كردنەوەی بارەگایەكیان بۆ هێزی حەشدی كوردی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا