چوارچێوەی هەماهەنگی چەند داواكارییەك بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دەخاتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی قەیرانی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق دەخاتەڕوو و باس لەوە دەكات پێویستە هەموو تانە و سكاڵا دەستووری و یاساییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەهەند وەربگیرێن و نابێت ئەوەندە بیر لە شێوازی پەیكەربەندیی حكومەتی داهاتوو بكرێتەوە، بەڵكو پێویستە زیاتر بیر لە بەرنامەی حكومەت بكرێتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چارەسەركردنی كێشەی زۆری بێكاری لە وڵات.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوای بەهەندوەرگرتنی هەموو تانە و سكاڵا دەستووری و یاساییەكان دەكات لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، كە لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە پێشكەشكراون و پشتگیریكردن لە هەموو رێكارە یاساییەكان.

هەروەها جەخت دەكاتەوە لەوەی نابێت گرنگی ئەوەندە بە روواڵەت و شێوازی حكومەت و پەیكەربەندی پێكهاتەكەی بدرێت، بەڵكو ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە پێویستە گرنگیی بە بەرنامە و كارنامەی حكومەتێك بدرێت، كە سەروەری تێیدا دەستەبەربێت، رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە، چارەسەری بێكاری بكات و خزمەتگوزاری دەستەبەر بكات.

داوا لە سەرجەم هاوبەشە سیاسییەكان دەكات، كاری جددی لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێك بكەن، كە جێگەی متمانەی گەلانی عێراق بێت، كە تائێستاش بەدەست زۆر كەموكوڕییەوە دەناڵێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا