داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەهەرێم دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەیەكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە داوای قەدەغەی هاتوچۆ دەكات، وتەبێژی وەزارەتەكەش جەختدەكاتەوە، چاوەڕوان ناكرێت هیچ بڕیارێك لەو بارەیەوە بدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی تەندروستی دهۆك و زیادبوونی تووشبووانی كۆرۆنا لەو سنوورە پێكهێنراوە، دواتر لەڕاپۆرتێكدا داوای قەدەغەی هاتووچۆیان لەهەرێمی كوردستان كردووە.

لەو بارەیەوە ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێسی وتی: بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لەئارادا نییە و هیچ بڕیارێك لەو بارەیەوە نەدراوە، بەڵام دەسەڵات بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی و ئەوانەی بەرپرسن لەڕەوشی هەرشوێنێك زانیان لەو شوێنە پێویست بەقەدەغەی هاتووچ دەكات بۆ كەمكردنەوە و كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا دەتوانن بڕیار بدەن.

ئەو وتیشی: هەر ناوچەیەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی كۆرۆنا، دەتوانێت بڕیار لەقەدەغەی هاتووچۆ یان داخستنی شوێنەكان بدات

ئەمە دوای ئەوە دێت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شاری دهۆك بۆ میدیاكانی ئاشكراكردبوو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە‌كۆنترۆڵ دەرچووەو رایگەیاند، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانیین بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەئاستێك بوەستێنیین داوامان كردووە لەئیدارەی شارەكە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دوو هەفتە یا ئەگەر مانگێك بێت ڕابگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا