سەرۆك وەزیرانی هیراق، تەئكید لەسەر پێویستی خستنەگەڕی تەواوی تواناكان دەكاتەوە بۆ كەمكرددنەوەی ئاستەنگەكان و بەجێگەیاندنی خواست و داواكاریی هاووڵاتیان.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند”فەرمانمان بە وەزیرە پەیوەندیدارەكان كردووە خزمەتگوزاریی پێشكەش بە خەڵك بكەن و خۆیان لە ئاستەنگە بیرۆكراتییەكان بپارێزن و كار بە شێوازی نەرم بكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان”، ئاماژەى بە گرتنەبەری هەموو ڕێكارە یاساییەكانیش كرد دژ بەو كەسانەی ئاستەنگ لەبەردەم بڕیارەكاندا دروستدەكەن.
كازمی بەپێویستی زانی وەزیرەكان گوێ لە داخوازیی و داواكاریی هاووڵاتیان بگرن و بچنە سەر شەقامەكان و پلان بۆ بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكان دابنێن، چونكە پلانە چاكسازییەكان پێویستە پلانی هاوشێوەیان هەبێت بۆ لەخۆگرتنی داواكاریی هاووڵاتیان.
سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت”پاشەكشە لە بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و كاركردن بۆ بەهێزكردنیان ناكەن، بەنیازیشن بڕیاری نیشتمانی بۆ بەدەنگەوەچوونی داواكاریی ڕۆڵەكانی گەل دەربكەن”.
كازمی بەپێویستی زانی دەزگا ئەمنییەكان پابەندی پاراستنی بزاوتنی خۆپیشاندان و داواكارییەكان بن، ڕەتیشكردەوە بەئامانجگرتن و تێكەڵكردنی كارتەكان لە هیچ لایەنێك قبوڵ بكرێت.