كەمپی ئاوارەكانی عەربەت داخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیڤان فایەق جابرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەمپی ئاوارەكانی عەربەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی، وەك دووەم كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، داخرا.

بەپێی قسەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، داخستنی كەمپی عەربەت پاش ئەوە هاتوە كە دوایین كاروانی ئاوارەكان لەو كەمپە كە ژمارەیان 170 ئاوارە بوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین.

ئیڤان فایەق جابرو سوپاسی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی كردوە بۆ هاریكارییەكانی لە جێبەجێكردنی پلانی حكومەتی فیدراڵی بۆ ئاسانكاریی گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكان و داواشی لە حكومەتە خۆجێییەكانی هەولێرو دهۆك كردوە سلێمانی بكەنە نمونە لە ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان و داخستنی كەمپەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا