پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووداوێکی گەورە و سەختی هاتووچۆ لەنزیک تونێلی زاخۆ روویدا، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکە تائێستا کەسێک گیانیلەدەستداوە و 29 برینداریش تۆمارکراون.
رۆژی پێنجشەممە 13-07-2023 ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ ، رایگەیاند: لە رێگەی گرشین لە نزیک تونێلی زاخۆ رووداوێکی گەورەی هاتووچۆ روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و زیاتر لە 29 کەس بریندار بوون.
بە وتەی ئەمیر عەلی، ئەو 29 کەسەی بریندار بوون، نۆ کەسیان ئافرەتن و 20 ەکەی دیکەیان پیاون، ئەو کەسەش کە گیانی لەدەستداوە پیاوە و تەمەنی 30 ساڵە، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە.
ئەو کەسانەی کە بریندار بوون، هەموویان کرێکاری کشتوکاڵین و کاری کشتوکاڵی دەکەن.