پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە ئامانجی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لوبنان، كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكایەتی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، بڕیارە رۆژی 4 ی ئەم مانگە، كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر تەقینەوە گەورەكەی بەندەری بەیروت، بە سەرپەرشتی فەڕەنسا و نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوەبچێت، كە ئامانجی كۆبوونەوەكە كۆكردنەوەی بڕی 350 ملیۆن دۆلارە، بۆ هاوكاریكردنی دانیشتووانی لوبنان و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
رۆژی 4 ی ئابی 2020، بڕی دوو هەزار و 750 تەن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەری بەیروت تەقیەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس گیانیان لە دەستدا و شەش هەزار و 500 كەسی تریش برینداربوون.
بە گشتی ئەو تەقینەوەیە زیانی 10 بۆ 15 ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاند و حكومەتیش دەستی لە كاركێشایەوە.