وەزارەتی تەندروستی چەند بژاردەیەك بۆ رێگری لە كۆرۆنای گۆڕاو‌ دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، سێ‌ بژاردەیان خستوەتە بەردەم لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پێناو رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای گۆڕاو‌.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، سێ‌ بژاردەمان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەپێناو پێشگرتن لەو تەشەنەكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو‌ كە لە عێراقدا هەیە، بۆئەوەی لە نزیكترین كاتدا ببێتە بڕیار.

لەلایەكی دیكەوە رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و ئێمە بۆ دڵنیابوونەوە لە رێگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە تێستەكان دەنێرینە دەرەوە بۆ ئەوەی بزانین ئایا زنجیرەی نوێی كۆرۆنایە یاخود نەخێر.”

وتیشی:” بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتەوە و بڕیار لە رێكارەكان بدات.”

رۆژی 15ی ئەم مانگە وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەك حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاویان تۆماركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا