لە عێراق بارەگای چەند پارتێكی سیاسی دادەخرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چەند پارێزگایەكی عێراق، بارەگای ئەو حزبانە دادەخرێن كە مۆڵەتی فەرمییان نییە و 90 رۆژیش وەك دوا وادە بۆ ئەو حزبانە دیار دەكرێت.

هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی حزب و قەوارە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند: لایەنە ئەمنییەكان لە چەند پارێزگایەك راسپێردراون، كە بارەگای ئەو حزبانە دابخەن، كە مۆڵەتی فەرمیان نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: 90 رۆژ مۆڵەت دراوەتە ئەو حزبانە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی دامەزراندنی حزب، ئەوانەی لەو وادەیەدا كارەكانیان تەواونەكەن، بارەگاكانیان دادەخرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا