بەهۆی بەفرەوە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆۆی بەفرەوە ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.

بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە،” ئەمرۆ دووشەممە4ی کانونی یەکەم، کاتژمێر 10:57 خولەکی بەیانی ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری هەڵدێران و لەکۆنتڕۆڵ دەرچوون، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لاندکروز ڕەنگی سپی لە قەزای چۆمان/ سەیرانگای پرژێ بەهۆی بەفرەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەفەرمانی بەڕێوەبەر دەستبەجێ تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە و توانرا دوو تەرم لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنن کە گیریان خواردبوو بەهاوکاری هاولاتیان و تیمەکانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە.

ڕوونیکردەوە، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کە دانیشتوی قەزای چۆمان بوو گیانی لەدەستدا، دوو هاوڵاتی بەرگەز عەرەبیش گیانیان لەدەستدا، هەروەها سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، کە ئەم هاولاتیانە بەمەبەستی گەشت روویان لەم ناوچەیە کردبوو.

ئاشکرایکرد، تەرمەکان و بریندارەکان بەهاوکاری تیمەکانی تەندروستی و فەرمانگە پەیوندیدارەکانی ناوچەکە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چۆمان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا