سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری دەداتە ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دایە ئەو پەرلەمانتارانەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان کردووە و وتی، “ماددەکانی 22 و 23ی پەیڕەوی پەرلەمانیان لەسەر جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێواز فایەق لەمیانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا ڕایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە هەموو ئەو بەڕێزانەی بەناوی بایکۆتەوە نایەنە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان، بە ڕوونی دەیڵێین ماددەی 22 و 23یان لەسەر جێبەجێ دەکەین کە دەڵێت: راگەیاندنی بایکۆت سەبارەت بە بابەتێکی دیاریکراوە و دەبێت لەنێو هۆڵی پەرلەمان بێت، نابێت پەرلەمانتاران بە نوسراو یان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە بایکۆت ڕابگەیەنن، تەنیا ئەمڕۆ ئامادەنەبوون ناخوێنینەوە.”

بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 22ی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر بەبێ هۆکاری ڕەوا ئەندامی پەرلەمان ئامادەی کۆبوونەوە نەبوو ئەوا نوسراوێکی ئاراستەدەکرێت، ئەگەر ئامادەنەبوون دووبارەبووەوە ئەوا %5ی موچەکەی لە هەر دانیشتنێک دەبڕرێت.

هەر بەپێی ئەو بڕیارە ئەگەر پەرلەمانتار لە سێ دانیشتنی یەک لەدوای یەک یان پێنج دانیشتنی پچڕ پچڕ لەماوەی یەک وەرزی یاساداناندا ئامادەنەبوو، ئەوا موچەکەی دەبررێت و سەرۆکی پەرلەمان دەتوانێت بابەتەکە بخاتە بەردەم پەرلەمان و دواتریش بەدەنگی زۆرینە مافی ئەندامێتیی لەدەستبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا