24 سەعاتی یەكلاكەرەوە بۆ چارەسەری قەیرانی كەشتییەكە

پۆڵەتیك پرێس:
ئوسامە رەبیع سەرۆكی دەسەڵاتی نۆكەندی سویس جەختیكردەوە، لەماوەی 24 سەعاتی داهاتوو كێشەی كەشتییە گیرخواردووەكەی نۆكەندی سویس چارەسەر دەكەن.

ئوسامە رەبیعی راشیگەیاند، لە ئێستادا كار لەسەر راكێشانی كەشتییەكە دەكەن‌و لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوو قەیرانی كەشتییەكەی نۆكەندی سویس چارەسەر دەكەن.

سەرۆكی دەسەڵاتی نۆكەندی سویس ئەوەشی راگەیاند، بەكارهێنانی رێگەی هەڵكۆڵینی زەوی بۆ بەرزكردنەوەی بەشەكانی كەشتییەكە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.

هەروەها رایگەیاند، هەوڵەكان ئەنجامی ئەرێنیان لێبەرهاتووەو ئێستا بزوێنەرو هەڵسورێنەری كەشتییەكە كەوتووەتەوە كار.

لەهەفتەی رابردووەوە كەشتییەكی بارهەڵگر لەنۆكەندی سویس گیریخواردووەو بەو هۆیەوە رێگای هاتووچۆی نێوان دەریای سورو دەریای سپی ناوەڕاست گیراوە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازرگانی جیهانی داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا