پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە3ی شوبات، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو هێرشەی کراوەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی پێشلکردنێکی روون و راشکاوانەی سەروەری عێراقە.
عەللاوی نعمەت بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “ئەو هێرشەی کراوەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی پێشلکردنێکی روون و راشکاوانەی سەروەریی عێراقە، نابێت هیچ عێراقییەکی نیشتمانپەروەر ئەم هێرشە قبووڵ بکات”.
ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە تووندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات و ئەمڕۆ لیژنەکەمان بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشە داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی کرد.
ڕوونیکردەوە، پێویستە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەبارەی ئەو هێرشانە و دەبێت لێی بپرسرێت، کە ئایا پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکان بووە یان نا و وتیشی، “ئەگەر هەڵوێستێکی تووند و راستەقینە نەبێت، هێرشەکان بەردەوام دەبن”.