نێچیرڤان بارزانی: رێگە بەهیچ هەوڵێك بۆ سنوورداركردنی مافی پێكهاتەكان نادرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ، پێكهاتەكان دەبێت خۆیان خاوەنی بڕیاری خۆیان بن و بیروبۆچوون و بڕیارەكانیان ڕێزلێگیراو بن، هەروەها دڵنیایكردنەوە كە ڕێگە بە هیچ هەوڵێك بۆ سنوورداركردنی مافەكانی پێكهاتەكان نادرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممە6_6_2022 لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی پێكهاتەكان و پەرلەمانتا‌ران و نوێنەرانیان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی پێكهاتەكان بیروبۆچوونی خۆیان دەربارەی هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردن و پارێزگاری لە مافەكانیان خستەڕوو.

نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دەربڕینی هەموو پشتگیرییەك بۆ مافەكانی پێكهاتەكان و پاراستنیان، جەختی لەوە كردەوە، كە پێكهاتەكان دەبێ خۆیان خاوەنی بڕیاری خۆیان بن و بیروبۆچوون و بڕیارەكانیان ڕێزلێگیراو بن.

دڵنیایكردنەوە، كە ڕێگە بە هیچ هەوڵێك بۆ سنوورداركردنی مافەكانی پێكهاتەكان نادرێت بەتایبەتی لە پرسی هەڵبژاردن و نوێنەرایەتیكردنیاندا لە پەرلەمان و دامەرزاوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بە پێچەوانەوە تا لە توانادایە دەبێ گرنگیی زیاتر بە مافەكانیان بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا