مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لەو حزبە دەكات و ڕایدەگەەیەنێت كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵانی رابردوودا وەك هێزێكی سیاسی میانڕەو ئاشتیخواز لە پرۆسەی سیاسی كوردستاندا رۆڵَی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.

مەكتەبی سیاسیی، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردووە پیرۆزبایی یادی( 29) ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان لێدەكات.

لە پەیامەكەدا هاتووە ، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵانی رابردووداوەك هێزێكی سیاسی میانڕەو ئاشتیخواز لە پرۆسەی سیاسی كوردستاندا رۆڵَی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.

ئەوەشهاتووە، هیوادارین ئەم یادەتان ببێتە هەوێنی قووڵبونەوەی زیاتری تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە پێناوخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لەم قۆناغەدا كە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لەبەردەمماندایە، ئومێد دەخوازین هەوڵەكانمان چڕتربكەینەوە بۆ رەخساندنی ئامادەسازییەكی پێشوەختەی گونجاو كە خۆی دەبینێتەوە، لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و رێكخستنەوەی لیستی دەنگدەران وجێگیركردنی ئەوەی كە پێكهاتەكان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و وەك كارتی فشاری لایەنێكی سیاسی بەكارنەهێنرێن، تاكو هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەرد لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا