سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننی لە زیندان هەڵات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەعد کەمبەش، سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە زیندان هەڵات و وەزیری ناوخۆی عێراقیش بڕیاریدا ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ساڵحییە و کەرادە دەستبەسەربکرێن.

بەگوێرەی زانیاری میدیای عێراقی، درەنگانی شەوی سێشەممە سەعد کەمبەش لە بنکەی پۆلیسی کەرادەمریەم لە بەغدا ڕایکردووە کە پێشتر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی موڵکی گشتی سزای چوار ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنەوەی ئەو تۆمەتبارە بەردەوامە.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی سەربازی چوونە سەر ماڵی سەعد کەمبەش لە بەعقوبە لە ناوەندی دیالە، بەڵام دواتر توانرا خێزانەکەی و منداڵەکانی دەستگیربکرێن کە هەوڵی هەڵاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان دابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا