ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی ناکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ پلانێکیان نیە بۆ ئاساییکردنەوە یاخوا بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، لەگەڵ حکومەتی سوریادا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، واشنتۆن هەوڵی نزیکبوونەوەی ئوردن و سوریا نادات، وتیشی ئەمریکا هیچ پلانێکی نیە بۆ ئاساییکردنەوەو بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی، لەگەڵ حکومەتی سوریا و سەرۆکەکەی بەشار ئەسەد.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەمریکا هەوڵی ئەوە نادات هانی کەس بدات، بۆ ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بکاتەوە.

وتیشی، ئوردن دەروازەی سنوری خۆی بە تەواوی لەگەڵ سوریا کردۆتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ پاڵپشتی بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری هەردوو وڵات.

لە 29ی تەمموزی ڕابردوودا، حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند، دووبارە دەروازەکانی کرۆدتەوە دوای ساڵێک کە بەهۆی کۆرۆناوە دایخستبوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا