پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێی سەربەقەزای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەھۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە، حەوت ڕۆژە کارەبای چوار گوندی سنوری بەرواری باڵا پچڕاوە و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانیشەوە تیمەكانن ناتوانن كارەبای ناوچەكە چاك بكەوە.
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێی سەربەقەزای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆك بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەی حەوت رۆژە گوندەکانی ” ئەدنێ و سەرەرو و دشێش و ئورە” لە “بەرواری باڵا” بەھۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە بێ کارەبان، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەباش لە ھەوڵدان بۆ گەڕانەوەی کارەباوچاككردنەوەی كارەبای ئەو گوندانە.
وتیشی، تائێستا ” نۆ ” جار كارەبای ئەو گوندانە چاككراوەتەوە بەڵام بەهۆی بەردەوامی بۆدومانەكانی توركیاوە بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە بەردەم كارەبای ئەو سنورە رووبەڕووی كێشەو بچڕان دەبێتەوە.
راشیگەیاند، رۆژانە تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا لەناحییەی كانی ماسێوە دەچنە سنوری ئەو گوندانەی كارەبابەكەیان بڕاوە بەڵام بۆردومانە بەردەوامەكانی سوپای توركیا رێگە بەتیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا نادەن كاربكەن و كارەبای ئەو گوندانە چاك بكەنەوەو ئەوەش وادەكات تیمەكان رۆژانە بڕۆن و بەناچاری بگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێی سەربەقەزای ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، بچڕانی كارەبای ئەوگوندانە كاریگەری كردووەتە سەر پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی سنوری ئەو گوندانە.