شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکوک

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی عوسمان غانەمی وەزیری ناوخۆ گەیشتووەتە کەرکوک.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “عوسمان غانەمی وەزیری ناوخۆ و کۆچ و کۆچبەران بە وەکالەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتووەتە پارێزگای کەرکوک”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەردانەکەیدا غانەمی چاوی بە چەند سەرکردەیەکی باڵای ئەمنی کەوت و کۆبوونەوەیەکی سازکرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئەمنی پارێزگای کەرکوک.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا