دەریاچەیەکی باکووری کوردستان بەهۆی سەرماوە بووتە یەک پارچە سەهۆڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دووەم گەورەترین دەریاچەی باکووری کوردستان، بەهۆی سەرماوە بووە بە سەهۆڵبەندان و بەستوویەتی.

دەریاچەی چڵدر کە دەکەوێتە سەر سنووری پارێزگای قەرس – ئەردەخان لە باکووری کوردستان، لە ئێستادا بەهۆی وەرزی سەرما و سۆڵە لە باکووری کوردستان رووبەرێکی یەکجار فراوانی بەستوویەتی و هاوڵاتییان دەتوانن بێ مەترسی نقووم بوون بچنە سەر رووی دەریاچەکە و وێنەی یادگاری لەسەر بگرن.

دەریاچەکە رووبەری 123 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دووەم گەورەترین دەریاچەی باکووری کوردستانە؛ لەپاش دەریاچەی وان کە گەورەترین دەریاچەیە لە کوردستانی باکوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا