هۆكاری نەگەیشتنە رێككەوتنی سوریا و قەسەدە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی كۆتایهێنان بە ناكۆكی و پێكدادانەكان، ڕوسیا ئاگربەستێكی 24 كاتژمێری لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) و بەرپرسانی ئاسایشی حکومەتی سوریا راگەیاند، بەڵام ئەو دولایەنە كۆبونەوەكانیان بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە باشوری شاری قامیشلوی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی خۆبەڕێوبەری و هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی حکومەتی سوریا ڕویدا و بۆ كۆتای هێنان بەو گرژیانەش ڕوسیا ئاگربەستێكی لەنێوان ئەو دوو لایەنە راگەیاند، بەڵام دوای كۆبونەوەی نێوانیان نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتنێك.

میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردووئاسایش ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی هاوردە کردووە و بازگەی ئەمنی و خاڵی پشکنینی لە دەروازەی ئەو ناوچانەدا دانا کە لەلایەن هێزەکانی حکومەت و هێزەکانی بەرگری نیشتیمانییەوە لە شاری قامیشلۆ کۆنترۆڵکراون.

بەپێی زانیارەكانی ئەو میدیا عێراقیانە هۆكاری نەگەیشتنە رێككەوتنی سوریا و قەسەدە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئاسایش دوایكردووە هێزەكانی حكومەتی سوریا لە شارەكە بكشێنەوە، بەڵام حکومەتی سوریا پێشنیازەكانی ئاسایشی ڕەتکردەوەو کۆبونەوەکە کۆتایی هات بەبێ ئەوەی لایەنەکان بگەنە ڕێکكەوتن ” .

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە لە دەوروبەری ناوچەی ئەلوەحدە لە شاری قامیشلۆشەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەکانی قەسەدە و سوریا بەردەوامە و لەئەنجامدا ژمارەیەك ئەفەسەر و هاووڵاتی كراونەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا