بایدن رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر ئێران هەڵگرێت

پۆڵەتیك پرێس:
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە، سزاكانی سەر ئێران هەڵگرێت‌و رایگەیاند، سزاكان لەسەر ئێران هەڵناگرێت، تا تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕانەگرێت.

جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا راشیگەیاند، سزاكانی ئیدارەی پێشوو، كە دۆناڵد ترامپ بڕیاری لێداوە، وەك خۆی بەردەوامی دەبێت.

بایدن جەختی كردەوە، پێویستە حكومەتی ئێران سەرەتا پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگیرێت، دواتر گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵگرتنی سزاكان بكەن.

ئیدارەی پێشووی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ، لەساڵی 2018 لەرێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوەو چەندین سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا