دوو هاوڵاتی بە هۆکاری بیرلێدان بەشێوەی نایاسایی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری شارباژێڕ دوو هاوڵاتی بەهۆکاری بیرلێدان بەشێوەی نایاسایی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە14ی ئاب، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “مەفرەزە بەردەوامەکانى پۆلیسى دارستانى سلێمانى لە سنورى چالاکى بەش و بنکەکانیدا بەردەوامە لە دەست بەسەرداگرتنى ئەو ئامێرانەى بەنایاسایى بیر هەڵدەکەنن و ڕووبەڕووى یاسایان دەکەنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا دوو هاووڵاتى بەمەبەستى بیرلێدان دەستگیرکران”.

ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی بەردەوام توانیان لە گوندی بناویلەی سەر بە ناحیەی سیتەک دوو هاوڵاتى دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیرلێداندا.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و ڕووبەڕووى دادگا کراونەتەوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا