هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان دەربارەی “حەجی بازرگانی”

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی لەبارەی دەنگۆی “حەجی بازرگانی” بڵاوكردووەتەوە و بێئاگایی خۆی لێی دەربڕیوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان لەو دەنگۆ و بانگەوازە بەدووربگرن.

كاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و ئیرشاد و وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند: چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێك سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش كردووە، هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاویدەكەنەوە.

كاروان ستوونی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان بەدووربگرن لەو “بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بەهەردەر نەدەن”.

باس لەوەش دەكات، بە مافی خۆیانی دەزانن رێكاری كارگێڕی و یاسایی دژی هەر كەسێك بگرنەبەر كە بیانەوێت “بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتییان بكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا