فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەند کەم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، فرۆشی دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکردووە و گەیشتووەتە 192 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %7.69 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 192 ملیۆن و 863 هەزار و 411 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 208 ملیۆن و 11 هەزار و 266 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا