بازەكەی قووە جەوی بە خاك سپێردرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی بێ‌شومار لە جەماوەری هاندەری یانەی قووە جەوی و بەرڤرسانی سەربازی هێزی ئاسمانی عێراق و عەدنان درجال ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی عێراق و هاوڕێی كۆچ كردوو و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق تەرمی كاپتن نازم شاكر ئەفسانەی پێشووی یانەی قووە جوی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە خاك سپێردرا.

پاش ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێری پایتەختی دووەمی عێراق لە ژێر چاودێری وردی پزیشكی دا بوو دواجار ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی بازەكەی قووە جەوی دڵی لە لێدان كەوت و ڕۆحی گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار.

كۆچ كردوو كاتێك ڕاهێنەری پاسەوانانی قەڵای هەولێر بوو – یاریزانی ناوداری كورد كۆسرەت باییز

نازم شاكری تەمەن 62 ساڵ یەكێك بوو لەو یاریزانانەی وەفای بۆ یانەكەی هەبوو لە هەموو تەمەنی وەرزشی خۆیدا تەنها درێسی یانەی قووە جەوی پۆشی هەر بۆیە پاش واز هێنانی لە یاری كردن ئەو یانەیە درێسی ژمارە 4 هەڵپەسارد هەروەك یەكێك بوو لەو بەرگریكارە ناوازانەی بەشداری مۆندیالی ساڵی 1986 ی مەكسیكی كرد لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق.

یونس مەحمود ئەفسانەی پێشووی عێراق لە كەركوك لەگەڵ تەرمەكە بۆ بەغداد ڕۆیشت

پاش وازهێنانیش لە یاری كردن ئەركی ڕاهێنانی چەندان یانەی ناوخۆیی و دەرەكی لە ئەستۆ گرتووە هەروەك ماوەیەكیش ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بوو، بەڵام پاش دۆڕاندنی شێرەكانی ڕافیدەین بە ئێران لە جامی خۆرئاوای ئاسیا خۆی دەستی لە كاركێشایەوە هەروەك ڕاهێنەری چەند یانەیەكی كوردستانیشی كردووە كە دیارترینیان یانەی پاسەوانانی قەڵای هەولێر بوو.

عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان هاوڕێی هێڵی بەرگری نازم شاكر

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا