شەوەكەی شەوی دۆن بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تەواوی یارییەكانی ئەمشەوی یۆرۆ نەیشن بە كۆتا هاتن كە تیایدا شتی سەیر و چاوەڕوان كراو هەروەها چاوەڕوان نەكراویش ڕووی دا بۆ نموونە كەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەكرد یاری نێوان فەڕەنسا و كڕواتیا بە هەمان ئەنجامی فیناڵی مۆندیالی 2018 بە كۆتا بێتەوە واتا فەڕەنسا 4 گۆڵ تۆمار بكات كڕواتیاش 2 گۆڵ، بەڵام ئەوە ڕووی دا.

لە لایەكی ترەوە ئەوەی چاوەڕوان كراو بوو بەشداری كردنی مووشەكەكەی مادێرا بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان پرتوگال و سوێدی میوانداریكەری داو تۆمار كردنی گۆڵ هەر واش بوو یارییەكی پڕ ململانێ‌ و كێبڕكێ‌ بەڕێوەچوو لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە، بەڵام بە هەموو یاریزانانی هەردوولا نەیان توانی ئەو تابلۆیانە بنەخشێنن كە دۆنەكەی مادێرا نەخشاندی و توانی گۆڵی ژمارە 100 ی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆمار بكات بە جوانترین شێوە و بە تۆپێكی وەستاو دواتریش لەو گۆڵە جوانتری تۆمار كرد كە گۆڵی ژمارە 101 ی خۆی بوو 2 وڵاتەكەشی بوو بەو شێوەیەش بە تەواوەتی لە وەرگرتنی پێشەنگی گۆڵكارانی جیهان لە عەلی دایی ئێرانی نزیك بۆتەوە، چونكە كریس تازە گەرم دەبێت و عەلی داییش لە مێژە وازی لە یاری كردن هێناوە.

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:
ئەرمینیا 2 X ئیستۆنیا 0
جۆڕجیا 1 X مەقەدۆنیای باكور 1
قوبرس 0 X ئازەربیجان 1
لۆكسمبۆرگ 0 X جەبەل ئەسوەد 1
سان مارینۆ 0 X لیختنشتاین 2
بەڵجیكا 5 X ئایسلەندا 1
دانیمارك 0 X ئینگلتەرا 0
فەڕەنسا 4 X كڕواتیا 2
سوێد 0 X پرتوگال 2

 

لای خۆشیانەوە هەردوو یانەكانی مانچستەر یونایتد كە لە پێشوودا كریس یاری بۆ كردووە هەروەها یانەی یۆڤنتۆس كە ئێستا یاری بۆ دەكات پیرۆزبایی خۆیانیان ئاراستە كرد بۆ ئەو دەستكەوتە مێژووییەی كە تۆماری كردووە و بەردەوامیشە لە تۆمار كردنی تا ژمارەكەی عەلی دایی بە ژمارەیەكی زۆر گۆڵ زیاتر دەشكێنێت.

پیرۆزباییەكەی یۆڤی

 

پیرۆزباییەكەی مانچستەر یونایتد

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا