سەركردەیەكی باڵای داعش دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوەكی ئەمنی لە فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێك، سەركردەیەكی رێكخراوی داعش دەستگیركراوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە لەناوچەیەكی شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە، ئەوەش لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختی هەواڵگری.

سەرچاوەكە ناوی ئەو سەركردەی داعشی ئاشكرانەكرد، بەڵام نەیشاردەوە، ئەو دەستگیركراوە دەستی هەبوو لە بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

ماوەیەكە سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیان بەچەند هەڵمەتێك كردووە، ئەوەش بۆ رێگری لەجموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لەچەند ناوچەیەكی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا