دەستی دەرەكی ناهێڵێت عێراق سەقامگیرببێت

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی یەكشەممە دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانەكان لە عێراق، لە شاری بەغدا جارێكی دیكە خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە، ئەمەش لەكاتێكدا حكومەت سەقاڵی جێبەجێكردنی بەشێك لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانە، پەرلەمانتارێك دەڵێت دەستی دەرەكی ناهێڵێت عێراق سەقامگیرببێت، حكومەتیش لەوە زیاتری لە توانادانیە و لە قەیرانێكی ئابوری سەختدایە.

سەلیم شووشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو خۆپیشاندانە ناڕوونی تێدایە، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران دوو رۆژ پێشتر بە ئۆتۆمبیل هێنراون بۆ بەغدا، تائێستاش بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو هەوڵدەدەن توندوتیژی دروست ببێت.

سەلیم شوشكەیی وتیشی: ئەوانەی هەوڵی توندوتیژی دەدەن خۆپیشاندەرنین، بەڵكو دەیانەوێت خۆپیشاندانەكە بە ئاقارێكی خراپدا بڕوات لە بەرژەوەندی خۆیان، چونكە هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی بەردەوام عێراقێكی شڵەژاویان دەوێت، كە ئەوە خزمەت بە عێراق و ناوچەكە و هەرێمی كوردستان ناكات، لە ئارامیدا ئێمە دەتوانین مافەكانمان لە عێراق وەربگرین.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان باسی لەوەشكرد، ئەوەی پێشتر خۆپیشاندەران داوایانكردووە لە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت كراوە، ئێستا ئەگەر فشاریش بكەن چیتر بكرێت لەوە زیاتر؟ حكومەتی عێراق لەوە زیاتری لە توانادا نابێت، ئەم حكومەتەیش هەڵبوەشێتەوە كەسێكی دیكە بێت لەوە زیاتری پێناكرێت چونكە عێراق لە قەیرانێكی سەختی داراییدایە.

داواكاری رۆژی یەكشەممەی خۆپیشاندەران هەمان داواكارییەكانی ساڵی رابردووە وەك نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و سنوورداركردنی دەسەڵاتی هێزە میلیشیاییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا