بەهۆی پاڵپشتی بۆ شەڕی عێراق رەخنە لە وەزیرێکی ئیدارەکەی بایدن دەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

هەڵبژاردنی ئەنتۆنی بلینکن لەلایەن جۆ بایدن وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە خولی نوێی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بە فەرمی دەستبەکاربێت، بەهۆی پاڵپشتی بۆ شەڕی ئێران-عێراق رەخنەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

لەوبارەیەوە، ئەندامانی تیمی جۆ بایدن باسیان لەوەکرد، سەرۆکە هەڵبژێردراوەکە ژمارەیەک کەسایەتی دیاریکردووە تا پۆستە باڵاکانی ئیدارەکەی و کۆشکی سپی بگرنەدەست لەناویشیاندا ئەنتۆنی بلینکن وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

لایخۆیەوە، جۆن گابریێڵ سەرپەرشتیاری ماڵپەڕی ریکۆشێ رایگەیاند، بلینکن ئامۆژگاری بایدنی کردووە تا لە بەرژەوەندی شەڕی عێراق دەنگ بدات و وتوشییەتی: ئەمریکا لە نەناردنی هێزی زیاتر بۆ سوریا شکستیهێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٢، بلینکن گەورە یارمەتیدەری بایدن بوو کاتێک لە بەرژەوەندی بەکارهێنانی هێز لە عێراق دەنگیدا.

رۆژی دووشەممە ٢٣ی ئەم مانگە، سەرۆكی بارەگای سەرەكی جۆ بایدن رایگەیاند، سێ شەمەی داهاتوو بایدن یەكەم قۆناغی دامەزراندنەكان لە ئیدارەكەی رادەگەیەنێت، میدیاكانی ئەمریكاش باس لەوە دەكەن ئەنتۆنی بلینكن كە دیپلۆماتكارێكی دیموكراتەكانە دەبێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا