پۆڵەتیک پرێس
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ هێورکردنەوەی غەززە، سەردانی ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی فەڵەستین دەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد، سەردانەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست میسڕیش دەگرێتەوە کە نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و هێزە فەڵەستینییەکانی کرد.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، هەتا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان بەرنامەی تەواوەتی سەردانەکەی بلینکنیان بڵاونەکردووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەم سەردانەی ئەنتۆنی بلینکن کرد کە بڕیارە لەڕێیەوە تاوتوێی هەوڵی بوژاندنەوە و بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان بکرێت.