پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆكوەزیرانی عێراق هاتە دەنگ و بە “تووندترین شێوە” سەركۆنەی هێرشەكە و ئەوانە دەكات كە تووندوتیژی بۆ لاوازكردنی پرۆسەی دیموكراسیی عێراق بەكاردەهێنن.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بە تووندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكەم شوێنی مانەوەی كازمی كردە ئامانج، ئاماژەی بەوەش كردووە كە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر دەوڵەتی عێراق سزابدرێن.
جۆ بایدن راشیگەیاندووە، “داوام لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی كردووە هەر جۆرە یارمەتییەكی گونجاو پێشكەشی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەن، ئەوەش كاتێك سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەن.
بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق.