پۆڵەتیک پرێس
جۆ بایدن لە یەکەم رۆژی دەسەڵاتیدا پڕۆژەیاسایەکی نوێ تایبەت بە پەنابەران و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریکی رادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویکردەوە، پڕۆژە نوێیەکەی بایدن پێدانی رەگەزنامەی ئەمریکییە بۆماوەی هەشت ساڵ بە نزیکەی 11 ملیۆن پەنابەر کە لە ئەمریکا بەشێوەیەکی نایاسایی دەژین.
بەپێی ئاژانسەکە، ئەم پڕۆژەیاسایەی بایدن کودەتایەکی گەورە دەبێت بەسەر سیاسەتە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆچبەرانەوە.
پێشبینی دەکرێت، بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا چەند بڕیارێکی جێبەجێکاری دیکەی بەپەلە دەربکات بۆ کۆتاییهێنان بەو رێوشوێنانەی ترەمپ لەبارەی کۆچەوە داینا.
یەکێک لەو رێوشوێنانەی ترەمپ کە بایدن کۆتایی پێدەهێنێت، راگرتنی ئەو رێکارانەیە کە دژی شاندی ئەو وڵاتانە دەگیرێنەبەر کە زۆربەی دانیشتووانەکانیان موسوڵمانە و سەردانی ئەمریکا دەکەن.
لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن رایگەیاند، سیاسەتەکانی ترەمپ لەبارەی کۆچبەرانەوە هێرشە بۆسەر بەهاکانی ئەمریکا و زیان بە وڵاتەکە دەگەیەنێت.