ژمارەیەك سەربازی ئەمریكا لە تەقینەوەكەی کابوڵ كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند،ژمارەیەك سەربازیان لە تەقینەوەكانی كابوولدا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لە تەقینەوەكەی رۆژی پێنج شەممەدا لە نزیك فڕۆكەخانەی كابوول.

پێنتاگۆن رەتیكردەوە كە ژمارەی كوژراو و بریندارەكان ئاشكرا بكات، بەڵام باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەفغانستان رایگەیاند، لە تەقینەوەكانی رۆژی پێنج شەممەی نزیك فڕۆكەخانەی كابوول چوار سەربازیان كوژران و سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تالیبان ئاشكرای كرد، تەقینەوەكان لەو ناوچانە بوون كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە پاسەوانیان دەكرێت.

وتیشی: كوژراوەكان لە نێوان 13 بۆ 20 كەس دەبن و 53 كەسیش برینداربوون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا