ئیبراھیم رەئیسی هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی پشتگیری ئیسرائیل دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ھەر سەرکێشیەکی نوێ ئیسرائیل رووبەڕووی وەڵامی بەھێز و توند دەکاتەوە.

ئیبراھیم رەئیسی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزە چەکدارەکانیان چاودێری ھەموو جوڵەیەک دەکەن لە ناوچەکە و داوای لەو وڵاتانەش کرد کە پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، پشتیوانییەکانیان رابگرن، چونکە ھۆکاری سەرەکین بۆ پێشێلکارییەکانی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، لەم قۆناغەدا کۆماری ئیسلامی ئێران نیەتی بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنی بەرگری نییە، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان لەلایەن ھەر دوژمنکارییەکی نوێوە بکرێتە ئامانج، دوو دڵ نابن لە پاراستنیان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆپراسیۆنەکەیان دژی ئیسرائیل سنوردار بووە و ھیچ پێگەیەکی ئابوری و مەدەنییان نەکردووەتە ئامانج، تەنھا ئەو پێگانەیان بە ئامانج گرتووە کە فڕۆکەی ئێف 35 یان لێوە ئاڕاستە کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا