كۆمسیۆن: وادەی كشانەوە لە هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، وادەی كشانەوەی هێزو لایەنە سیاسییەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێ بەهایەو كاتەكەی كۆتایهاتووە.

جومانە غەلایی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كشانەوەی هەندێك كەس و لایەنە بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردندا بێ بەهایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 20ی حوزەیرانی رابردو دواین وادەبوو بۆ كشانەوەو بەشدارنەكردن لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا، بەڵام دوای ئەو وادەیە كار لەسەر كشانەوەی لایەنەكان ناكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هاوپەیمانێتی مینبەری عێراقی كە عەلاوی سەرۆكایەتی دەكرد كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەكانی عێراق راگەیاند.

پێشتریش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و حزبی شیوعی عێراقی و ساڵح موتڵەگ سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی، كشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا