پێكهاتەی رێكخستنی كۆمەڵی دادگەری سێ‌ ئەنجوومەن دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
پێكهاتەی نوێی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسێ‌ ئەنجوومەن و 11 مەكتەب و دەزگا و 12 مەڵبەند پێكدێت.

فاروق عەلی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كۆمەڵی دادگەری لە 12 مەڵبەند پێكهاتووە، كە بەرپرسەكانیان لە كۆنفرانسە ناوچەییەكاندا بەهەڵبژاردن دیاریكراون، پاشان ئەنجوومەنێكی باڵامان هەیە، كە لە نۆ كەس و سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی پێكدێت دابەش دەبێت بەسەر سێ‌ ئەنجوومەندا، كە بریتین لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و ئەنجوومەنی بانگەواز و ئەنجوومەنی پەیوەندییە رامیارییەكان، هەر سێ‌ ئەنجوومەنەكەش تایبەتمەندی خۆیان هەیە و كاری خۆیان دیاری كراوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی كۆمەڵ هەروەها وتی: لە كۆنگرەدا 22 ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیمان هەڵبژاردووە، كە دوانیان لە ناو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و عێراقدان، 11 ئەندامیان دەبن بە بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكان، كە پێكەوە لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندەكان دەبن بە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، بەم شێوەیە پێكهاتەی پەیكەرەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ئەنجوومەنی باڵا و مەڵبەندەكان و دەزگا و مەكتەبەكان پێكدێت.

رۆژی 18ی شوباتی 2021 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی بەست و ناوی حیزبەكە لە كۆنگرەدا بۆ كۆمەڵی دادگەریی كوردستان گۆڕدرا وشەی ئەمیر بۆ كەسی یەكەمی حیزب گۆڕدرا بۆ سەرۆك و عەلی باپیر بووەوە بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا