پۆڵەتیک پرێس_
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر ڕێگای دوكان – ڕانیه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا ناسنامه‌و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه.
ئه‌مرۆ 2020/8/28، لەسەر ڕێگای سەرەکی دوکان – ڕانیە ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی (تۆیۆتا – پرادۆ، تۆیۆتا – كرۆلا، بارهه‌ڵگر)دا ڕویدا‌و بووه هۆی سوتانی پرادۆكه، له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیانلەدەستدا کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێله پرادۆكه‌دا بون.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به‌ته‌واوی سوتان، نه‌توانرا ته‌رمه‌كان بناسرێنه‌وه، پاش ڕوداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه”.
“دواتر كوڕێكی ئه‌و خێزانه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرد‌و پاش لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌كان توانرا ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان بدۆزرێنه‌وه، کە قوربانییه‌كان پێكهاتون له‌ژن و پیاوێك و دوو منداڵیان به‌ناوه‌كانی (س، ب، ح له‌دایكبوی 1972 شۆفێری ئوتۆمبێله‌كه، ل، ر، د له‌دایكبوی 1972 هاوسه‌ری پیاوه‌كه، ئـ، ب، ح له‌دایكبوی 2009 منداڵی شۆفێره‌كه، ر، ب، ح له‌دایكبوی 2011 منداڵی شۆفێره‌كه)” پۆلیسی سلێمانی وا دەڵیت.
هاوکات ئاماژی بۆ ئەوەشکردووە، “به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارییه ده‌ستكه‌وتوه‌كانی پۆلیس، ئه‌و خێزانه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانین، به‌ڵام به‌ناسنامه خه‌ڵكی ناحیه‌ی شێخانی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگالن”.