پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، بەرزبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەش دوای بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس دێت كە رۆژی چوارشەممە بڕیاریدا بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی كەمتر بخەنە بازاڕەكانەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە،6_10_2022، هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 93 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا بە 87 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بڕیاری كەمكردنەوەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەس هاوكاتە لەگەڵ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر رووسیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە كە بووەتە هۆكار بۆ كەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
رۆژی چوارشەممە 5_10_2022، رێكخراوی ئۆپیك پڵەس دوای كۆبوونەوەیەك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، بڕیاریدا رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان كەمبكەنەوە.