800 ملیۆن مەترسێجا گازی سروشتی نۆرد ستریم ڕژاوەتە دەریاوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی ڕایگەیاند، 800 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی لە هێڵی بۆرییەکانی نۆرد ستریم دزەی کردووە بۆناو ئاوی دەریا.

سێرگی کوپریانۆڤ وتەبێژی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی لەڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە بە نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاگەیاند، قەبارەی گازی دزەکردووی نۆرد ستریم یەکسانە بە سێ مانگ پێداویستیی دانیمارک.

هەفتەی ڕابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە هەردوو هێڵی بۆری گازی نۆرد ستریم 1 و 2 کە لە ڕوسیاوە بە دەریای بەڵتیکدا بەرەو ئەوروپا گاز دەنێرن، کێشەیان تێکەوتووە و گازیان لێدەچێت، لەوبارەیەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گومانیان کرد دەستێک لەپشت دروستکردنی ئەم کێشەیەوە هەبێت، بەڵام دیاریان نەکرد ئەو دەستە کێیە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا