پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئێستادا 14 تەرمی قوربانیانی ڕووداوەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی گەیەندرانە مزگەوتی بابەشێخی سیرێ بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەر تەرمەکان.
لەوبارەیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، لە مەراسیمەکەدا جگە لە کەسوکاری قوربانیان، نوێنەری سەرۆکی حکومەت و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و ماڵباتی جەلال تاڵەبانی سەرکردەی کۆچکردوو و چەندین کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەرمایەدار ئامادەییان هەیە.
پۆڵەتیک پرێس ئەوەشی زانیوە، تەرمی پانزەهەم کە تەرمی وەستای شۆڤاژەکەیە بەناوی وەستا حسێن گۆڵکار دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لە ڕۆژهەڵات.
بڕیارە دوابەدوای ئەوەی مەراسیمی نوێژی مردوو ئەنجامدرا، هەر 14 تەرمەکە بگوازرێنەوە بۆ گۆڕستانی کەڵەکن و بەتەنیشت یەکەوە بنێژرێن.