کۆمەڵ داوا دەکات دادگای باڵا چیتر بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، ئومێدەوارە ھەفتەی داھاتوو دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات و رۆژی ھەڵبژاردنیش دیاری بکرێت.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری رۆژی پێنجشەممە بە سەرپەرشتی عەلی باپیر سەرۆکی حیزبەکە کۆبووەوە و لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئومێدەوارن دادگای فیدڕاڵی دۆسیەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکاتەوە و لەژێر ھیچ پاساوێکدا چیتر بڕیاردان لەسەری دوانەخات و وادەی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، عێراق و ھەرێم بەھۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان و ھەر رۆژەی لەلایەن وڵاتێکەوە بەبەھانەی جیاواز بۆردومان دەکرێن، بۆیە پێویستە دەزگابەرپرسەکان سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا