پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا سیانی دیکە لە تەرمەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی دۆزرایەوە و ژمارەی قوربانیان گەیشتە 14 کەس.
لایخۆیەوە بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تەرمی دیکەیان دۆزیوەتەوە و دەیانگوازنەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.
شەوی ڕابردوو سیستمی غازی شۆڤاژ لەناو یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی تەقییەوە و چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.