بانگەوازێک سەبارەت بە گیراوانی بادینان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان رایگەیاند، ماوەی دو رۆژە، پێنچ چالاكوانی شیلادزێ بە بڕیاری دادگا ئازادكراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و سزاكەیان تەواوكردوە، بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناكەن ئەمە چ ویژدانێكە؟.

راگەیەندراوەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتوەكان كراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە، داواكارین لەبەڕێزتان بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاكوانە دەكرێت قبوڵی نەكەن و داواكارین دەستبەجێ ئازاد بكرێن.

گیراوانی شێلادزێ بریتین لە (یوسف شریف، مەحمود ناجی سدیق، كوڤان تارق، نێچیرڤان بەدیع، ئەمجەد یوسف).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا